کۆمپانیای بەیروت هەولێر بەشداری کرد لە گوڵفود دوبەی ٢٠٢٦
کۆمپانیای بەیروت هەولێر بەشداری کرد لە گوڵفود دوبەی ٢٠٢٦ لە ڕێگەی دوو پێشانگای هاوتەریب لە چوارچێوەی گەورەترین چالاکیی خواردن و خواردنەوەکانی جیهان، کە لە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٦ دەستیپێکرد، لە سەنتەری بازرگانی جیهانی دوبەی و پێشانگای سەنتەری دوبەی ئێکسپۆی نوێ، کە زیاتر لە ٨٥٠٠ پێشانگە لە ١٩٥ وڵاتەوە لە سەرانسەری زیاتر لە ٢٨٠,٠٠٠ مەتر چوارگۆشە بە تەواوی شوێنی پێشانگای حجز کردووە.
گوڵفود دوبەی وەک سەکۆیەکی ستراتیژی کاردەکات کە بڕیاردەران و وەبەرهێنەران و خاوەنکارەکان کۆدەکاتەوە. دەرفەتی بەرچاو بۆ هەناردەکردن و فراوانکردنی بازاڕ دەڕەخسێنێت، لە هەمان کاتدا تیشک دەخاتە سەر پێگەی دوبەی وەک ناوەندێکی جیهانی بۆ داهێنان و ڕەوتەکانی خۆراک.
بەشداریکردنی کۆمپانیای بەیروت هەولێر لە هەردوو پێشانگاکەدا جەخت لەسەر پەرەسەندنی بوونی لە کەرتی خۆراک و خواردنەوە و پابەندبوونی بە دروستکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و وەبەرهێنەران دەکات.
کۆمپانیا سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە ئاراستەی یەکێتی پیشەسازییەکانی عێراق دەکات، هەروەها بۆ بەڕێزان عادل ئەکاب سەرۆکی یەکێتی و کاک حەیدەر ئەلقاموسی ئەندامی یەکێتی و بەڕێز مستەفا ئەلعەنی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی عێراقی بۆ پێشانگە و خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان و بەڕێز مەیسەم ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری بەشی پێشانگاکانی دەرەوە لە کۆمپانیای گشتی عێراق بۆ پێشانگە و بازرگانی خزمەتگوزاریەکان، بۆ پاڵپشتی و هەوڵەکانیان لە ئاسانکاری و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی بەشداریکردنەکە